ئەمرۆ چوارشەممە ٢٠٢٢/١٠/٢٦ مامۆستا دڵشاد عمر بەرێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی پێشوازی كرد لە ستافی پەیمانگەی كوردی بۆ هەڵبژاردن.
لەسەردانەكەدا گفتوگۆكرا سەبارەت بە پرۆژەیەكی هاوبەشی نێوان هەردوولا و ئەنجامدانی زنجیرە سیمینارێك بۆ خوێندكارانی ژمارەیەك لە ئامادەییەكانی سنوری پەروەردەی رۆژهەڵات و رۆژئاوا وەك قۆناغی یەكەم.
سمینارەكە سەبارەت بە هەڵبژاردنە لە نێوان ئەرك و ماف و چۆنێتی ئەنجامدانی هەڵبژاردن و پێدانی چەند زانیارییەكی گشتی بە خوێندكاران.