كردنەوەی خول بۆ مامۆستایانی پەروەردەی پیشەیی لە قوتابخانە بنەرەتییەكان

ئەمرۆ یەكشەممە ٢٠٢٢/١٠/٣٠ مامۆستا عمر محمد امین یاریدەدەری بەرێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی بە یاوەری هەردوو بەرێوەبەری مەشق و راهێنان و فێركردنی پیشەیی سەردانی خولی مامۆستایانی پەروەردەی پیشەیی لە قوتابخانە بنەرەتییەكان كرد كەلەلایەن بەرێوەبەرێتی گشتی رۆشنبیری و هونەری سلێمانی بەشی چاودێری زانستییەوە كراوەتەوە.

لەم خولەدا پانزە مامۆستایی پەروەردەی پیشەیی لە بەرێوەبەرێتی پەروەردەی رۆژئاوا و رۆژهەڵات بەشداربوون لە ماوەی پێنج هەفتەدا پانزەرۆژ بەردەوام دەبێت بۆ زیاتر بە پیشەییكردنی مامۆستایان لە بواری كارەبادا تاكو زیاتر خزمەت بە قوتابیان و خوێندكاران بكەن لە ناو ئەو قوتابخانانەدا كە وەرشەی تێدایە و ئەمجۆرە خولانە بۆ مامۆستایانی پەروەردەی پیشەیی لە قوتابخانە بنەرەتییەكان بەردەوام دەبێت.

دواتر مامۆستایان داوای پێداویستیان كرد بۆ وەرشەی قوتابخانەكان بۆ وانەی پراكتیكی مامۆستا عمر رەزامەندی پێدان كە بە پێیتوانا پێداویستیەكانتان بۆ دابین دەكەین و هاوكارو پشتیوانتان دەبین.

یاریدەدەری بەرێوەبەری گشتی زۆر سوپاس و دەست خۆشی لە بەرێوەبەر و راهێنەران كرد كە هاوكاربوون بۆ خزمەتكردنی پرۆسەی پەروەردە و سوپاسی مامۆستایانی كرد كە ئامادەبوون لە خولەكەدا و هیوای سەركەوتنی بۆ خواستن.