كۆبوونەوەی سەرپەرشتیاران و لێپرسراوانی پیشەیی پەروەردەی رۆژئاوا و رۆژهەڵات

ئەمرۆ چوارشەممە ٢٠٢٢/١١/٢ مامۆستا عمر محمد امین یاریدەدەری بەرێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی بە ئامادەبوونی بەرێوەبەری خوێندنی پیشەیی لەگەڵ سەرجەم سەرپەرشتیاران و لێپرسراوانی پیشەیی پەروەردەی رۆژئاوا و رۆژهەڵات كۆبوونەوە گفتوگۆ كرا لەسەر كەموكوورییەكان و پێداویستیەكانی پەروەردەی پیشەیی لە قوتابخانە بنەرتییەكاندا بۆ بەرەو پێشچون و گۆرینی وانەی پراكتیكی لە پەروەردە پیشەییەكاندا ، یاریدەدەری بەرێوەبەری گشتی رەزامەندی پێدان كە بە پێی توانا پێداویستیەكانیان بۆ دابین دەكەن و هاوكارو پشتیوانیان دەبن.