ئەمڕۆ سێشەممە ٢٠٢٢/١١/٨ مامۆستا دڵشاد عمر بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی بە ئامادەبوونی بەڕێوەبەری مەشق و ڕاهێنان لە بەڕێوەبەرایەتی گشتیمان پێشوازی لە پ.ی.د ئومێد رەفیق سەرۆكی زانكۆی جیهان _ سلێمانی و شاندی یاوەری كرد.
لە چوارچێوەی هەماهەنگی وەزارەتی پەروەردەو زانکۆی جیهان دووبارە سەرۆكی زانكۆی جیهان _ سلێمانی ئامادەیی خۆیان دەربری بە هاوكاریكردنی بەرێوەبەرایەتی گشتیمان بە كردنەوەی خول بۆ سەرپەرشتیاران وبەڕێوەبەرو یاریدەدەرو مامۆستایان و پێشخستنی پرۆسەی پەروەردە، شایانی باسە زانكۆی ناوبراو ئەمساڵ ژمارەیەك خولی بۆ بەرێوەبەر و مامۆستایان كردەوە.
بەڕێوەبەری گشتی زۆر سوپاسی سەرۆكی زانكۆی جیهان _ سلێمانی و شاندەكەی کرد کە هەمیشە هاوکاربوون بۆ كردنەوەی ئەو خولانە و سەرخستنی پرۆسەی پەروەردەو هیوای سەرکەوتنی بۆ خواستن.