ئەمڕۆ شەممە ٢٠٢٢/١١/١٩ بەڕێز ئالان حمە سعید وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە یاوەری بەڕێزان د.هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی و مامۆستا دڵشاد عمر بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی و مامۆستا عمر محمد یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتی و بەڕێوەبەری پەروەردەی ڕۆژهەڵات ئامادەبوون لە قوتابخانەی پێشکەوتنی بنەڕەتی بۆ بەشداریکردن لە مەراسیمی ڕێزنواندن لە قوربانییەکانی کارەساتەکەی ١٧ی١١ی٢٠٢٢ کە لە نێوانیاندا مامۆستاو چەند قوتابیەک هەبوون و خولەکێک وەستان بۆ ڕۆحی پاکیان، پاشان چوونە مزگەوتی شێخ عوسمانی سیرێ بۆ بەشداریکردن لە پرسەو بەخاک سپاردنی شەهیدانی کارەساتەکە، پرسەو سەرەخۆشی و هاوخەمی خۆیان ئاڕاستەی بنەماڵەی کۆچکردووان کردو هیوای زوو چاک بوونەوەیان بۆ بریندارەکان خواست.