ئاگادارییەک لە وەزیری پەروەردە بۆ گشت ناوەندەکانی خوێندن لە هەرێمی کوردستان

وێرای هاوخەمی قوڵمان بۆ شەهیدانی کارەساتەکەی ١٧ی ١١ی ٢٠٢٢ شاری سلێمانی، هیوای شیفا بۆ برینداران دەخوازین.

بۆ ڕێزنواندن بۆ قوربانییەکان، کە لەنێویشیاندا مامۆستا و چەند قوتابییەکی تێدا بوونە قوربانی، سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن لە کوردستان ئاگادار دەکەینەوە کە سبەی شەممە ، ١٩ی ١١ی ٢٠٢٢ ، پێش وانەی یەکەم خولەکێک وەستان بۆ رۆحی پاکیان بوەستن .

ئالان حمە سعید

وەزیری پەروەردە

١٨ی ١١ی ٢٠٢٢