پرسەنامە

پرسەنامە

لە ڕووداوێکی نەخوازراودا لە گەڕەکی کازیوەی دووی شاری سلێمانی بەهۆی لێچوونی غاز لە سیستمی شۆفاژی خانوویەکدا بووە هۆی داڕمانی خانووەکە لە ئێوارەی پێنج شەممە ٢٠٢٢/١١/١٧، کە ژمارەیەک لە ئەندامانی خێزانی ئەو بنەماڵەیە کۆبوبوونەوە کەوتنە ژێر دارو پەردوی خانووەکەو بەداخەوە ژمارەیەکیان گیانیان لەدەستداو ژمارەیەکیان بریندار بوون لە ناویاندا خوێندکارو مامۆستای تێدایە، بە ناوی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانییەوە دڵگرانین بەم کارەساتە جەرگ بڕەو پرسەو سەرەخۆشی و هاوخەمی خۆمان ئاڕاستەی بنەماڵەی کۆچکردووان دەکەین و بەشداری خەمتانین، هیوادارین دۆخی تەندروستی بریندارەکان بە زووترین کات باش ببێت. دووبارە هاوخەمی خۆمان ئاڕاستەی بنەماڵەکانی کۆچکردووان دەکەین و خوای گەورە ڕۆحی کۆچکردووان بە بەهەشتی بەرین شاد بکات، دوا ناخۆشی بنەماڵەکانیان بێت.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی

٢٠٢٢/١١/١٨