مامۆستا دڵشاد عمر بەشداری کرد لە یەکەم دیداری گۆڕانکارییەکانی داهاتووی پەروەردەو خوێندنی باڵا لە ئیمارات

لەسەر ڕاسپاردەی وەزارەتی پەروەردە بۆ بەشداریکردن لە یەکەم دیداری گۆڕانکارییەکانی داهاتوو لە پەروەردەو خوێندنی باڵادا لە ڕۆژی دووشەممە ٢٠٢٢/١١/١٤ مامۆستا دڵشاد عمر بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی وەک سەرۆک شاندی وەزارەتی پەروەردە لەگەڵ بەڕێز زهێر محمد یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتی پلاندانان لە وەزارەتی پەروەردە لە ووڵاتی ئیمارات-دبی ئامادەبوون کە نوێنەرانی وەزارەتی پەروەردەو خوێندنی باڵای چەندین ووڵات بەشداربوون کە لەلایەن کۆمپانیای کڵاسێرا و ڕێکخراوی پەروەردەو ڕۆشنبیری و زانستی عەرەبی ڕێکخرابوو.

لەم دیدارەدا بیروڕا ئاڵوگۆڕ کرا بۆ زیاتر خستنە ڕووی کێشەکانی بەردەم پەروەردەو خوێندنی باڵاو سوود وەرگرتن لە ئەزموونی ووڵاتان و برەودان بە پرۆسەی خوێندن، هەروەرها لە ڕۆژی دووەمدا مامۆستا دڵشاد عمر بەشداربوو لە پێشانگای (GESS) و چاوی کەوت بە وەزیری پەروەردەی ئیمارات.