وەزیری پەروەردە یادی ٢٣٨ ساڵەی دامەزراندنی شاری سلێمانی پیرۆز دەکات

لە ساڵیادی دامەزراندنی سلێمانیدا، وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی لە تەواوی خەڵکی سلێمانی و بەڕێوەبەر و مامۆستایان و فەرمانبەران و قوتابیان و خوێندکاران دەکات.

ئەمڕۆ دوو شەممە ڕێکەوتی ٢٠٢٢/١١/١٤ بەڕێز ئالان حمە سعید وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە ئامادەبوونی مامۆستا نەجمەدین علی ڕاوێژکاری وەزارەت و مامۆستا عمر محمد امین بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی بە وەکالەت و بەڕێوەبەری سەرپەرشتیکردنی پارێزگای سلێمانی و بەئامادەبوونی هەردوو بەڕێوەبەری پەروەردەی ڕۆژئاوا و ڕۆژهەڵات ژمارەیەک لە سەرپەرشتیارانی پەروەردە بەشداریان کرد لەیادی ٢٣٨ ساڵەی بنیادنانی شاری سلێمانی و ژمارەیەک قوتابخانەیان بەو بۆنەیەوە بەسەرکردەوە کەتێدا چەندین چالاکی جۆراوجۆرو سروودی نیشتمانی و نمایش کردنی جلوبەرگی کوردی و خواردنی کوردەواری پێشکەش بەئامادەبوان کرا.

لە مەراسیمەكەدا وەزیری پەروەردە وتەیەكی پێشكەش كرد و تێیدا باسی ڕۆڵ و گرنگی و دروستبوون و مێژووی شاری سلێمانی كرد و جەختیکردەوە کە سلێمانی توانیویەتی یەکێک بێت لەو شارانەی کە هەمیشە لەپێشەنگدا بێت ، كە شارێكی پڕە لە بایەخ و گرنگی پێدان و لە دەستكەوت بە خزمەتكردنی كوردستان و نیشتمان، پاشان رێزلێنانی بەخشیە ژمارەیەك لە مامۆستایان و قوتابیان و خوێندكاران.

سلێمانی لە ساڵی ١٧٨٤بنیاتنرا لەلایەن ئیبراهیم پاشایی بابانەوە کەبەناوی باوکیەوە سلێمان پاشا ناوی ناوە،لەم شارەدا خوێندن و فیرکردن تێدا سەری هەڵداوە چەندین کەسایەتی ڕۆشنیری لە پڕۆسەی پەروەردە هەوڵ و کۆششیان کردووە بۆ بەرەوپێشچونی خوێندن و فێرکردن چەندین قوتابخانەی تیدا دروست کراوە بۆ خزمەتی منداڵانی ئەم شارە.