شارەزوور، پێشانگای هۆیەكانی فێركردنی بابەتی بیركاری كرایەوە

ئەمرۆ دووشەممە ٢٠٢٢/١١/٢١ مامۆستا دڵشاد عمر بەرێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی سەردانی پەروەردەی شارەزووری كرد بە مەبەستی بەسەركردنەوەی پێشانگای هۆیەكانی فێركردنی بابەتی بیركاری لە (قوتابخانەی كانی میل)ی بنەرەتی، كە لە لایەن مامۆستا كاوە مامۆستای قوتابخانەكەوە ئامادەكراوە كە جێگەی دەستخۆشی بوو.

دواتر سەردانی دیوانی بەرێوەبەرێتی پەروەردەی شارەزووری كرد كە لە یەكەی سەرپەرشتیكردنی پەروەردەی شارەزوور خولێك كرابویەوە بۆ مامۆستایانی باخچەكانی میلاك و وانەبێژ لەسەر چۆنێتی مامەڵەكردنی رێگاكانی وانە وتنەوە و پلانی وتنەوە، پاشان لەلایەن بەرێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانیەوە دەستخۆشییان لێكرا.