بەرێوەبەری گشتی لەلایەن دەزگای میدیای كوردسات و ناوەندی بەرهەمهێنانی هونەری زەنێ رێزلێنان و سوپاس و پێزانینی پێبەخشرا

ئەمرۆ چوارشەممە ٢٠٢٢/١١/٢٣ لەلایەن دەزگای میدیای كوردسات و ناوەندی بەرهەمهێنانی هونەری زەنێ رێزلێنان و سوپاس و پێزانینیان بەخشییە مامۆستا دڵشاد عومەر بەرێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی لە بەرامبەر هاوكاری و پاڵپشتی بەرێوەبەری گشتی بۆ بەرهەم هێنانی زنجیرە درامای سەمەرە و هیوای سەركەوتن و بەردەوامیان بۆ خواست، بەرێوەبەری گشتی زۆر سوپاس و دەستخۆشی لێكردن.