لە ڕاگەیاندنی وەزارەتی پەروەردەوە

وەزارەتی پەروەردە لەبارەی پەرەپێدانی خزمەتگوزارییە دیجیتاڵیەکان گەنجینەی خێزان ڕادەگەیەنێت بە ناونیشانی ئی-خێزان «E-Xezan» لە پلاتفۆرمی ئی – خێزان کۆمەڵێک ھۆشیاری گرنگ بەردەستن بۆ ھەموو خێزانێک، ھەریەک لەوانە کۆمەکی خێزانی کوردستانی دەکات بۆ ئەوەی ھاوئاھەنگ لەگەڵ کاروباری قوتابخانەدا ھەنگاو بنێن. بابەتەکانی پەیوەست بە هۆشیاری خێزان لە داهاتوو بەرفرەوانتر دەکرێت و بابەتی دیکەی بۆ بەرهەم دەهێنرێت بە ڕەچاوگرتنی پێویستی خێزان و قوتابخانە. لە ئیستادا ھۆشیارییەکان بەردەستن بەشێوەی: «ڤیدیۆ / نامیلکە و دەنگەنامیلکە / پۆستەر و دەنگەپۆستەر». لەم بوارانەی خوارەوەدا:

🔹 بەھا رەفتارییەکان.

🔹 بەستێنی ڕێز.

🔸 بەرپرسیاریەتی خێزان لە پرۆسەی پەروەردە و فێربوون.

🔸 چۆن خێزان کۆمەکی منداڵەکەی دەکات لەکاتی وانە خوێندن؟

🔹 چۆنیەتی گەشەپێدانی زمان لای منداڵ، ھاوکاری منداڵ لە خوێندن و نووسین لەئاستی بەرایدا.

🔹 چۆن خێزان خوێندنەوە بکاتە بەشێک لە ویست و خووی قوتابیان؟

🔸 چۆن ژینگەی ئاسوودە بۆ قوتابی فەراھەم دەکەیت؟

🔸 پاراستنی سنووری جەستە.

🔹 خێزان چی بکات بۆ پشووی ھاوینەی منداڵان؟

🔹 گرنگی خۆراک

🔸 چۆن پارێزگاری لە سیستەمی تەندروستی منداڵەکەم بکەم؟ سیستەمی خۆراک بەپێی تەمەن.

🔸کەمسەرەنجی فرەجووڵە ADHD .

🔹 دێسلیکسیا.

🔹 بیرکۆڵی.

🔸 ئۆتیزم.

🔸 سترێس لەکاتی ھەڵسەنگاندن و تاقیکردنەوە.

🔹 مامەڵەکردن لەگەڵ ھەرزەکار.

🔹 خۆئازاردان.

🔸 کێشەی سۆزداری ھەرزەکار

🔸 ھۆشیاری بەکارھێنانی ئامێرە ئەلیکترۆنییەکان.

🔹 بیرکردنەوەی ڕەخنەگرانە.

🔹 بڕیاردان .

🔸 چارەی ناکۆکی.

🔸 پەیوەندسازی وەک کارامەیی ژیان.

🔸 پلاندانان.

🔻بفەرموون دەتوانن لە ڕێگەی ئەم لینکەوە سەردانی پلاتفۆرمی «ئی-خێزان» بکەن: www.e-xezan.krd

ڕاگەیاندنی وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان.

۲٤ی ١١ ی ٢٠٢٢