نوێنەرانی ڕێکخراوی پەروەردەی نوێ سەردانی بەڕێوەبەری گشتییان کرد

ئەمڕۆ دووشەممە ٢٠٢٢/١١/٢٨ مامۆستا دڵشاد عمر بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی پێشوازی لە نوێنەرانی ڕێکخراوی پەروەردەی نوێ کرد بەمەبەستی ئەنجامدانی سیمیناری پەروەردەیی سەبارەت بە کێشەو گرفتەکانی قوتابیان و خوێندکاران لە ناوەندەکانی خوێندن و هۆشیارکردنەوەیان و ڕێنمایی کردنیان بەرەو پەروەردەیەکی دروست و گونجاو لەناو کۆمەڵگەدا. بەڕێوەبەری گشتی زۆر سوپاسی کردن بۆ ئەنجامدانی ئەو جۆرە سیمینارانە و بە پێی ڕێنماییەکان هاوکاریان دەبێت.