فەرمانی سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی وەزیران و جێبەجێکردنی دۆسیەیی خوێندنگە ئیسلامیەکان

ئەمڕۆ چوار شەممە ڕێکەوتی ٢٠٢٢/١١/٣٠ مامۆستا دڵشاد عمر بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی لەگەڵ مامۆستا هاوژین بەڕێوەبەری گشتی ئەوقافی سلێمانی و حاجی ئاکۆ بەڕێوەبەری ئەوقافی سلێمانی و لیژنەی هەردوو بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی و ئەوقافی سلێمانی کۆبوونەوە بەمەبەستی جێبەجێکردنی دۆسیەیی خوێندنگە ئیسلامیەکان بە فەرمانی سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی وەزیران ژمارە ٧٦٧٨ لە ٢٠٢٢/٥/٢٥ وەهەروەها بەفەرمانی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی وەزارەتی پەروەردە ڕاژەی سەرجەم مامۆستایان و فەرمانبەرانی هەمیشەیی ناو قوتابخانە و خوێندنگە ئیسلامیەکان گواسترایەوە بۆ سەر وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی.