ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٠٢٢/١٢/١ مامۆستا نورەدین عوسمان بەڕێوەبەری گشتی ئەزموونەکان لە وەزارەتی پەروەردەو مامۆستا دڵشاد عمر بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی و مامۆستا عمر محمد امین یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی سەردانی پەروەردەی شارباژێڕیان کردو لەلایەن بەڕێزان قائیمقامی شارباژێڕ و بەێوەبەری پەروەردەی شارباژێڕەوە پێشوازیان لێکراو بەشداریان کرد لە کەرنەڤاڵێکی پەروەردەیی و پێشانگایەکی تایبەت بە دیدو پەیامی ناوەندەکانی خوێندن لە سنووری پەروەردەی شارباژێڕ لە ڕەتکردنەوەی توندوتیژیدا، پێشانگاکە لەلایەن خوشکی شەهیدی فەرماندە عەلی چوارتایی کرایەوە. ئەم کەرنەڤاڵە لە چوارچێوەی کاروچالاکییەکانی پەروەردەی ناوبراو بوو کە تایبەت بوو بە هەڵمەتی ١٦ ڕۆژەی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژ بە ژنان.بەڕێوەبەری گشتی دەستخۆشی لە فەرمانبەران و مامۆستایانی سنوورەکە کردو هیوای سەرکەوتنی بۆ خواستن.