بەڕێوەبەری گشتی خەڵاتی ڕێزلێنانی پێبەخشرا

ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٠٢٢/١٢/١ مامۆستا دڵشاد عمر بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی و مامۆستا عمر محمد امین یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی لە مەراسیمێکی تایبەتداو لە چوارچێوەی هەڵمەتی نیشتمانی (١٦) ڕۆژەی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان لە هەرێمی کوردستان، خەڵاتی ڕێزلێنانیان پێبەخشرا لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان و خێزان- سلێمانی لە بەرامبەر هاوکاری کردن و هەماهەنگی بونیان لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی ناوبراو بۆ ڕووبەڕووبونەوەی توندوتیژی لە ساڵانی ڕابردوودا. هەر لە مەراسیمەکەدا کورتە فلمێکی دۆکیومێنتاری بەناوی (ماڵێک لە چۆلەکە) سەبارەت بە کارەچالاکییەکانی و ئەو خزمەتگوزاریانەی سەنتەری ڕاوێژکاری خێزانی پێشکەش بە قوربانیانی توندوتیژی دەکرێت نیشاندرا. پاشان کاری دەستی ژمارەیەک لە داڵدەدراوانی ماڵی داڵدەدانی ژنانی هەڕەشەلێکراو نمایش کرا.