ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٠٢٢/١٢/١ مامۆستا دڵشاد عمر بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی بەشداری کرد لە کۆڕێک دەربارەی (باڵانسی جێندەری لە یاسای سزادان و یاسای باری کەسێتی عێراقدا) کە لەلایەن دادوەری بەڕێز (کامەران ڕەسوڵ) پێشکەش کرا و لەلایەن ڕێکخراوی ڕۆشنبیری و کۆمەڵایەتی خانزاد ڕێکخرابوو لە چوارچێوەی چالاکییەکانی هەڵمەتی ١٦ ڕۆژی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی لەسەر بنەمای جۆری کۆمەڵایەتی ، پاشان لەلایەن ڕێکخراوی خانزادەوە بڕوانامەی ڕێزلێنان بەخشرایە بەڕێوەبەری گشتی لەپای هاوکاری و هەماهەنگییەکانی لەگەڵ ڕێکخراوی ناوبراو.