رۆژی سێشەممە 12/6/2018، مامۆستا دڵشاد عومەر بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی بەیاوەریی بەڕێوەبەری ژمێریاری، سەردانی قوتابخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی (SABIS)ی كرد.
لە سەردانەكەدا رەوشی خوێندن لە قوتابخانەكە بەسەركرایەوەو بەڕێوەبەری گشتی دەستخۆشی لە بەڕێوەبەرایەتی و مامۆستایانكردو ئامادەیی خۆی نیشاندا بۆ هاوكاریكردنیان.