ئەمڕۆ چوار شەممە ٢٠١٨/٦/٢٠ مامۆستا (پەروین ئەمین) یاردەدەری بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی بەیاوەری مامۆستا (بەكر محەمەد) بەڕێوەبەری پەروەردە و ژمارەیەكی تر لە بەرپرسانی پەروەردە سەردانی ئامادەیی كشتوكاڵی بەكرەجۆیان كرد.
لەو سەردانەدا بەرپرسانی پەروەردە لەگەڵ بەڕێوەبەر و مامۆستایانی ئامادەیی كشتوكاڵی بەكرەجۆ كۆبوونەوە و دواتر زەوی كشتوكاڵی سەر بە ئامادەییەكەیان بەسەر كردەوە كە بۆ ئەمساڵ بەرهەمی گەنمی لێكراوە لەلایەن مامۆستایان و خوێندكارانی ئامادەییەكەوە.
بەرپرسانی پەروەردە سوپاس و دەستخۆشییان لە مامۆستایان و خوێندكاران كرد و بڕیارە هەر ئەمڕۆش ئامادەیی كشتوكاڵی بەكرەجۆ هەڵبستێت بە فرۆشتنی گەنمی بەرهەمی نزیكەی 180 دۆنم زەوی، بەشێوەی زیادكردنی ئاشكرا لە ناو ئامادەیی كشتوكاڵی بەكرەجۆ.