ئەمرۆ دووشەممە ٢٠٢٢/١٢/٥ مامۆستا دڵشاد عمر بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی بە ئامادەبونی هه‌ریه‌ك له بەرێزان سیروان سرحد قائیمقامی قەزای دوکان و مامۆستا مهاباد مستەفا بەڕێوەبەری پەروەردەی دوکان و دەرباز قادر بەرێوەبەری ناحیەی خەلەكان چەند قوتابخانە و باخچەیەكیان بەسەركردەوە.
سەرەتا بەمەبەستی كردنەوەی هەردوو باخچەی مندالانی (كلكە سماق و كانی وەتمان)یان بەسەركردەوەو چەند چالاكیەكیەك پێشكەشكرا، دواتر بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی و قائیمقامی قەزای دوکان وتەیەكیان پێشكەش كرد و بڕوانامەی ڕێزلێنان درا بە بەڕێوەبەری پەروەردەی دوکان و سەرپەرشتیاری یەكەمی یەكەی سەرپەرشتیاری پەروەردەیی و لێپرسراوی كارگێری پەروەردەی دوكان.
پاشان بەرێوەبەری گشتی قوتابخانەكانی كلكە سماق و باداوان و (كانی)ی بنەڕەتی و ئامادەیی (كانی وەتمان)ی بەسەرکردەوەو لەگەڵ بەڕێوەبەرو مامۆستایان کۆبۆوەو لە نزیکەوە گوێی لە داواکاریەکانیان گرت و سوپاسی هەوڵ و ماندوبوونی کردن.
له سه‌ردانه‌كه‌یدا به‌رێوه‌به‌ری گشتی له ناحیه‌ی خه‌له‌كان سه‌ردانی ماڵی مامۆستا ئه‌حمه‌د سه‌رپه‌رشتیاری په‌روه‌رده‌یی سه‌رپه‌رشتیكردنی بنه‌ره‌تی په‌روه‌رده‌ی دوكان كرد به‌هۆی كۆچی دوایی باوكیه‌وه.
لەكۆتایدا سەردانی ماڵی حاجی شه‌ریف باوكی خوالێخۆشبوو (مامۆستا ئەحمەد شەریف) كرد به‌مه‌به‌ستی پرسه و هاوخه‌می و كۆچی دوایی مامۆستا ئه‌حمه‌دی كوریه‌وه.