یەکەم خولی دیدی نوێی وەزارەتی پەروەردە بۆ ڕاهێنان دەستی پێکرد

ئەمڕۆ دووشەممە ٢٠٢٢/١٢/٥ مامۆستا عمر محمد امین بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی بە وەکالەت بە ئامادەبوونی بەڕێوەبەری پەروەردەی ڕۆژهەڵات و بەڕێوەبەری مەشق و ڕاهێنان و ڕاهێنەران یەکەم خولی دیدی نوێی وەزارەتی پەروەردە بۆ ڕاهێنان دەستی پێکرد، بە چاودێری وەزارەتی پەروەردە ژمارەیەک لە مامۆستایانی پەروەردەی ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوا بەشداری لەم خولەدا دەکەن. مامۆستا عمر لە ووتەیەکیدا ئەم خولەی لە مامۆستایان پیرۆز کرد لەدوای تەواوبوونی خولەکە بتوانن ببنە ڕاهێنەرێکی سەرکەوتوو لە ناو قوتابخانەو خوێندنگەکاندا وە زانیاریەکان و ڕێگاکانی وانەووتنەوە بە شێوازی نوێ بگەیەننە مامۆستایانی تر بۆ زیاتر خزمەتکردنی پرۆسەی پەروەردە، دەستخۆشی لە ڕاهێنەران کردو هیوای سەرکەوتنی بۆ مامۆستایان خواست.