سەردانی یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتی بۆ چەند ناوەندێکی پەروەردەیی

ئەمڕۆ شەممە ٢٠٢٢/١٢/٣ مامۆستا عمر محمد امین یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی سەردانی قوتابخانەی زەهاوی کرد کە خوێندن بە زمانی عەرەبییە، بەشداربوو لە فێستیڤاڵی تایبەتی قوتابخانەکە و چەندین چالاکی هونەری و کلتوری پێشکەش کران، پاشان سەردانی قوتابخانەی (ئاراس)ی بنەڕەتی کردو ئامادەبوو لە فێستیڤاڵی ساڵانەی قوتابخانەکە بە بۆنەی ساڵڕۆژی خاوەن پێداویستی تایبەت و یەکێکە لەو قوتابخانانەی زۆرترین خوێندکاری خاوەن پێداویستی تایبەتی لەخۆ گرتووە . دواتر قوتابخانەی (سەرشەقام) ی بەسەرکردەوە کە یەکێکە لە کۆنترین قوتابخانەکانی شاری سلێمانی و جگە لەوەی کۆمەڵێک خوێندکارو قوتابی خاوەن پێداویستی تایبەتیان هەیە لەهەمان کاتدا سەنتەری خاوەن پێداویستی تایبەتی تێدایەو خزمەتێکی زۆر دەکەن بە منداڵانی خاوەن پێداویستی تایبەت، هەر بۆیە لەم ساڵڕۆژەدا چەندین چالاکی جۆراوجۆریان پێشکەش کرد. هەر لە درێژەی سەردانەکانیدا مامۆستا عمر سەردانێکی مەیدانی کرد بۆ قوتابخانەی (زێڕینۆک)ی بنەڕەتی و کۆمەڵێک کێشەو گرفتیان هەبوو یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتی بڕیاریدا هاوکاری پێویستیان بۆ ئەنجام بدات، لە کۆتایدا بینای قوتابخانەی (شەهید عبدالرزاق)ی بنەڕەتی بەسەرکردەوە کە لەلایەن کۆمپانیای قەیوانەوە دەستکراوە بە دروست کردنی و ئێستا لە قۆناغی کۆتایدایەو تەواو بووە، سەرجەم ژوورو بەشەکانی بەسەرکردەوە کە بە باشترین شێوە بنیادنراوە.