بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای قەیوان ڕێزلێنانی پێبەخشرا

ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٠٢٢/١٢/٧ مامۆستا دڵشاد عمر بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی و مامۆستا عمر محمد امین یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتی پێشوازیان لە بەڕێزان شێخ فاخر شێخ طیب بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای قەیوان و هاوژین حسن کرد لەبەرامبەر هاوکاریان و خزمەتکردنیان بە پرۆسەی پەروەردە ڕێزلێنانیان پێبەخشین، شایانی باسە کۆمپانیای قەیوان بەردەوام هاوکار بوون لە دروستکردن و نۆژەنکردنەوەی قوتابخانەو خوێندنگەو دابینکردنی پێداویستییەکانی خوێندن و چارەسەری قوتابیان و خوێندکاران و هاوکاریکردنی کەرتی پەروەردە، بەڕێوەبەری گشتی سوپاس و پێزانینیان هەبوو بۆیان و نموونەیان زیاد بێت.