ئەمرۆ پێنج شەممە ٢٠٢٢/١٢/٨ مامۆستا دڵشاد عومەر بەرێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی لە هۆڵی مامۆستا ولیەم یوحنا پێشانگەی بڵاوكراوەی مامۆستایانی هونەری قوتابخانەكانی پەروەردەی رۆژئاوای بەسەركردەوە كەلەلایەن یەكی چالاكی هونەری رۆژئاواوە كرابۆوە بۆگروپی یەكەم لە رێكەوتی ٧-٢٠٢٢/١٢/٨ بەردەوام دەبیت و گروپی دووەم لە رێكەوتی ١٢-٢٠٢٢/١٢/١٣ دەكرێتەوە، مامۆستا دڵشاد دەست خۆشی لە مامۆستایان كرد كە وانەی هونەر و وەرزش بۆ پەروەردەی منداڵان گرنگە و هیوای سەركەوتنی بۆ خواستن.