ستافی ماوەی منداڵانی کەناڵی کوردسات بەڕێوەبەرایەتی گشتیمان بەسەردەكەنەوە

ئەمڕۆ سێ شەممە ڕێکەوتی ٢٠٢٢/١٢/١٣ ستافی ماوەی منداڵانی کەناڵی کوردسات سەردانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانیان کرد لەلایەن مامۆستا دڵشاد عمر بەڕێوەبەری گشتی و مامۆستا عمر محمد امین یاریدەدەی بەڕێوەبەر گشتی و ژمارەیەک لە بەڕێوەبەر و لێپرسراوانی دیوانی بەڕێوەبەرایەتیمان پێشوازیان لێکرا ئامانج لەسەردانەکەیان بۆ تۆمارکردنی بەرنامەیەک بوو بۆ ماوەی منداڵانی کەناڵی کوردسات و ناساندنی بەڕێوەبەرایەتیەکەمان بە منداڵە چاوگەشەکان و بەڕێوەچوونی کاروبارەکانی ناو دیوان، بەڕێوەبەری گشتی چەند زانیاریەکی لەسەر کاروباری بەڕێوەبەرایەتیەکەمان بۆ ڕونکردنەوە و پێی ووتن کە ئێوە منداڵانی نەوەی دواڕۆژی ئەم ووڵاتەن و بخوێنن تاکو سەرکەوتوبن دەبێت خاک و نیشتمان و ئاڵای کوردستانتان خۆشبوێت، هەروەها کتێبی زانیاریت زیاد بکە بە ٢٢٢ پرسیارو وەڵام پێشکەش بە منداڵەکان کرد کە لەلایەن هاوتەمەنی خۆیانەوە لیا و لانیا کامەران ئامادەکراوە تاکو سوودی لێوەربگرن، لە کۆتایدا ستافی ماوەی منداڵانی کەناڵی کوردسات بۆ زیاتر ئاشنابوونیان بەشەکانی ناو بەڕێوەبەرایەتی گشتیمانیان بەسەرکردەوە.