تاقیکردنەوەکانی کۆتایی وەرزی یەکەم دەستیپێکرد

ئەمڕۆ چوار شەممە ڕێکەوتی ٢٠٢٢/١٢/١٤ مامۆستا دڵشاد عمر بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی سەردانی ئامادەیی کۆشین و ڕۆشنبیری کوڕانی کرد پاشان بەڕێوەبەر گشتی سەردانی قوتابخانەی نالی بنەڕەتی کرد بەمەبەستی لە نزیکەوە بەئاگابوون لە بەڕێوەچوونی تاقیکردنەوەکانی کۆتایی وەرزی یەکەم، لەمیانەی سەردانەکەیدا بەڕێوەبەری گشتی دەست خۆشی لە بەڕێوەبەر و مامۆستایان کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ قوتابیان و خوێندکاران خواست.

شایانی باسە بۆ ئەم ساڵی خوێندن(٣٧٥،٠٠٠) سێ سەدو حەفتاو پێنچ هەزار قوتابی و خوێندکار بەشداربوو لە تاقیکردنەوەکان.