یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتی دوو ناوەندی خوێندنی بەسەرکردەوە

ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٠٢٢/١٢/١٥ مامۆستا عمر محمد امین یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی بە ئامادەبوونی بەڕێوەبەری خوێندنی ناحکومی ئامادەیی بڵندی ناحکومی و کۆمەڵگەی پەروەردەیی کوردستانی بەسەرکردەوە بە مەبەستی لە نزیکەوە ئاگاداربوون لە بەڕێوەچوونی تاقیکردنەوەکانی کۆتایی وەرزی یەکەم و سەردانی هۆڵەکانی تاقیکردنەوەو لیژنەی دانانی نمرەو وردبینی کرد، یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتی سوپاس و دەستخۆشی لە مامۆستایان کردو هیوای سەرکەوتنی بۆ قوتابیان و خوێندکاران خواست.