ڕۆژی ئاڵای کوردستان لە قوتابخانەو خوێندنگەکان بەرزو پیرۆز ڕاگیرا

لە ڕۆژی ئاڵای کوردستان ساڵانە لە ڕێگەی بەڕێوەچوونی چەند مەراسیمێک ڕۆژی ئاڵا بەرز ڕادەگیرێت

ئەمڕۆ شەممە ٢٠٢٢/١٢/١٧ بە بەشداری دکتۆر هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی و مامۆستا نەجمەدین علی ڕاوێژکاری وەزارەتی پەروەردەو مامۆستا نورەدین عوسمان بەڕێوەبەری گشتی ئەزموونەکان و مامۆستا دڵشاد عمر بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی و مامۆستا عمر محمد یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتی و بەڕێوەبەری سەرپەرشتیکردنی پارێزگای سلێمانی و بەڕێوەبەری پەروەردەی ڕۆژئاواو سەرپەرشتیاران و بەرپرسانی پەروەردەیی و بە ئامادەبوونی بەڕێوەبەرو مامۆستایان و خوێندکارانی کۆلێژی ئەزمەڕ بۆ بەهرەداران بە هەڵکردنی ئاڵای کوردستان ئەم ڕۆژە پیرۆز ڕاگیرا.

لەلایەن خوێندکارانی پۆلی (١١)ی کۆلێژەکە بە سەرپەرشتی مامۆستا کەژاڵ و د. فوئاد عبداللە پرۆژەی داینامیک ئارت جێبەجێکرا کە گوزارشت دەکات لە ئاڵای کوردستان.

پرۆژەی داینامیک ئارت لە عێراق بابەتێکی نوێیە وەک خۆشەویستی و ڕێز بۆ ئاڵای کوردستان ئەم کارەیان جێبەجێ کردووە بەستنەوەی هونەرو فیزیاو بیرکارییە پێکەوە.

بەڕێوەبەری گشتی ڕۆژی ئاڵای کوردستانی لە سەرجەم خەڵکی کوردستان و مامۆستایان و قوتابیان و خوێندکاران پیرۆز کرد، کە ئاڵای کوردستان ڕەمزی نەتەوەی کوردە بە خوێنی چەندین ڕۆڵەی ئەم گەلەمان بەدەست هاتووە خۆیان کردۆتە قوربانی لە پێناو خاک و نیشتمان و ئاڵای کوردستان بۆ ئازادی سەربەرزی یەکسانی.

بە درێژایی مێژووی مرۆڤی کورد خەون و ئاواتی ئەوە بووە کە ئاڵای کوردستان بەسەرسەری خاکە پیرۆزەکەیدا بشەکێتەوە، خۆشبەختانە ئەم هیواو ئاواتەی گەلی کوردمان لە دوای ڕاپەڕینی ئازاری ١٩٩١ دوای نیو سەدە لەو خەونە بووە واقع، لە پێناو بەڕەسمی ناساندنی ئەم ئاڵا پیرۆزە لە ناوەندی نێودەوڵەتی و هەرێمی و ناوخۆشدا پەرلەمانی کوردستان بە بڕیاری ژمارە ٤٨ ڕۆژی ١٧ی کانونی یەکەمی هەموو ساێکی بە ڕۆژی ئاڵای کوردستان ناساند.

هەروەها لە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن لەلایەن مامۆستایان و خوێندکاران و قوتابیان ڕۆژئ ئاڵا بەرز ڕاگیرا.