ئەمڕۆ شەممە ٢٠٢٢/١٢/١٧ بە بەشداری مامۆستا نەجمەدین علی ڕاوێژکاری وەزارەتی پەروەردەو بەڕێوەبەری گشتی ئەزمونەکان و مامۆستا دڵشاد عمر بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی و مامۆستا عمر محمد یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتی و بەڕێوەبەری سەرپەرشتیکردنی پارێزگای سلێمانی و بەڕێوەبەری پەروەردەی ڕۆژئاواو سەرپەرشتیاران و بەرپرسانی پەروەردە لە دیوانی بەڕێوەبەرێتی پەروەردەی ڕۆژئاوا ڕۆژی ئاڵای کوردستان بەرز ڕاگیرا ، ئاڵای کوردستان هەڵکراو بەم بۆنەیەوە لەلایەن یەکەی چالاکی هونەری ڕۆژئاوا پێشانگەی تایبەت بە ڕۆژی ئاڵا کرایەوە کە تابلۆکان گوزارشت بوون لە وێنەکێشانی ئاڵای کوردستان بە بەشداری ٤١ مامۆستای هونەر ئەم پێشانگەیە بەڕێوەچوو
بەڕێوەبەری گشتی دەست خۆشی لە بەڕێوەبەری پەروەردەی ڕۆژئاواو مامۆستایانی هونەر کرد کە تابلۆکانیان ئاڵای بەرزی کوردستانیان گەشاوە تر کرد، ئێمە هەمیشە سوپاسگوزار دەبین چونکە ئێوە تویژێکی گرنگی کۆمەڵگەو پەروەردەن.