بەڕێوەبەری گشتی دوو ناوەندی خوێندنی بەسەرکردەوە

ئەمڕۆ شەممە ٢٠٢٢/١٢/١٧ مامۆستا دڵشاد عمر بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی بە یاوەری مامۆستا عمر محمد امین یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتی لە سێهەمین ڕۆژی تاقیکردنەوەکانی کۆتایی وەرزی یەکەم ئامادەیی (ماردین)ی تێکەڵاوو قوتابخانەی (زیرەک)ی بنەڕەتییان بەسەر کردەوە بە مەبەستی زیاتر ئاگاداربوون لە بەڕێوەچوونی تاقیکردنەوەکانی کۆتایی وەرزی یەکەم هەروەها لیژنەی تاقیکردنەوەکان و ووردبینی و هۆڵی تاقیکردنەوەکانی بەسەر کردەوە. بەڕێوەبەری گشتی دەست خۆشی لە بەڕێوەبەر و مامۆستایان کرد کە توانیویانە تاقیکردنەوەکان بە سەرکەوتوویی ئەنجام بدەن و هیوای سەرکەوتنی بۆ قوتابیان و خوێندکاران خواست. دواتر لە قوتابخانەی (زیرەک)ی بنەڕەتی باس لە کێشەو گرفتەکانی بینای قوتابخانەکە کراو بەڕێوەبەری گشتی بەڵێنی دا بە پێی توانا هاوکاریان بێت.