ڕێزلێنان بەخشرایە بەڕێز د.فوئاد عبداللە و خوێندکار لیا ڕێبوار

ئەمڕۆ شەممە ٢٠٢٢/١٢/١٧ لە لایەن مامۆستا دڵشاد عمر بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی لە کۆلێژی ئەزمەڕ بۆ بەهرەداران و لە ڕۆژی ئاڵای کوردستان خەڵاتی ڕێزلێنان بەخشرایە بەڕێز دکتۆر فوئاد عبداللە لە بەرامبەر دڵسۆزی و خەمخۆریان بۆ پرۆسەی پەروەردەو هاوکاریکردنی خوێندکارانی کۆلێژی ئەزمەڕ بۆ بەهرەداران.

هەروەها ڕێزلێنان بەخشرایە خوێندکار (لیا ڕێبوار) لەبەرامبەر بەشداریکردنی لە پێشبڕکێی (Teeneagle) و بەدەستهێنانی پلەی دووەم. بەڕێوەبەری گشتی دەست خۆشی لێکردن و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواستن.