بەمەبەستی رۆژی ئاڵای کوردستان باخچەی منداڵانی خەونی ناحکومی سەردانی مامۆستا دڵشاد عمر بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانیان کرد و پیرۆزبایی ئەم ڕۆژەیان لێکرد و دیاری ئاڵای کوردستانیان پێشکەش بە بەبەڕێوەبەری گشتی و مامۆستا عمر محمد امین یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتی و بەڕێوەبەری خوێندنی ناحکومی کرد.
بەڕێوەبەری گشتی باسی ئاڵای کوردستانی بۆ کردن ئێوەی منداڵان کەدەبنە نەوەی دواڕۆژی گەلەکەمان دەبێت خاک و ئاڵای نیشتمانتان خۆش بوێت.
هەروەها مامۆستا عمر محمد امین یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتی بەیاوەری بەڕێوەبەری خوێندنی ناحکومی سەردانی باخچەی منداڵانی کۆمەڵگەی پەروەردەیی کوردستانیان كرد بەمەبەستی بەشداری كردنیان لە مەراسیمی رۆژی ئاڵا ، منداڵانی باخچەكە بەم بۆنەیەوە چەند چالاکیەکیان پێشکەش کرد، یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتی دەست خۆشی و پیرۆزبای رۆژی ئاڵای لە بەرێوەبەر و مامۆستایان و ستافی كارگێری و منداڵەكان كرد.