ئەمرۆ دووشەممە بەرواری ٢٠٢٢/١٢/١٩ بە بەشداری مامۆستا دڵشاد عومەر بەرێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی لە كۆتا رۆژی خولی ڕاهێنانی زمانی ئاماژە كە لە لایەن رێكخراوی گەشەپێدانی مەدەنیەت (CDO) و وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا بە هەماهەنگی وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی حكومەتی هەرێمی كوردستان و بەرێوەبەرایەتی گشتی چاودێری و گەشەپێدانی كۆمەڵایەتی سلێمانی كرابویەوە بە ئامادەبونی بەرێز كلاوس شترایشەر كونسوڵی گشتی وڵاتی ئەڵمانیا لە هەرێمی كوردستان بەشداربوان بڕوانامایەن پێدرا.
لەخولەكەدا 19 بەشداربوو لە دامودەزگاكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان بەشدارییان تێدا كرد كە فەرمانبەری بەرێوەبەرایەتی گشتیمان بەرێز (مەریوان بەهادین) بەسەركەوتووی خولەكەی تەواو كرد.
ئەم خولە لە ٢٠٢٢/٩/١ دەستی پێكردو ماوەی ١٤ هەفتە بەردەوام بوو بەئامانجی فراوانکردنی میکانیزمەکانی فێربوون و بونیادنانی تۆڕێکی سەرکەوتوو لە وەرگێڕانی زمانی ئاماژە لە ئایندەدا دەبێـت.