بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی سەردانی بەڕێوەبەرێتی مەشق و ڕاهێنانی کرد

لەدرێژەی چالاكیەكانی بەرێوەبەرێتی مەشق و راهێنان ئەمڕۆ دووشەممە ڕێکەوتی ٢٠٢٢/١٢/١٩ مامۆستا دڵشاد عمر بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی سەردانی بەڕێوەبەرێتی مەشق و ڕاهێنانی کرد بەمەبەستی لە نزیکەوە ئاگاداربوون لە بەڕێوەچوونی دیدی نوێی وەزارەتی پەروەردە بۆ ڕاهێنان کە ٧٠ مامۆستا لە پەروەردەی ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوا بەشداری لەم خولەدا دەکەن، بەڕێوەبەری گشتی سوپاسی مامۆستایانی کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواستن و بەڵێنی دا هاوکار و پشتوانیان بێت.