کردنەوەی قوتابخانەی تاسڵوجەی بنەڕەتی

بەشداریکردنی مامۆستا عمر محمد امین یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی لە کردنەوەی قوتابخانەی تاسڵوجەی بنەڕەتی، ئەمڕۆ سێشەممە ٢٠٢٢/١٢/٢٠ بە ئامادەبوونی بەڕێوەبەری پەروەردەی ڕۆژئاواو بەڕێوەبەری ئۆفیسی ئاژانسی کۆچی نەتەوە یەکگرتووەکان (IOM) لێپرسراوانی حکومی ناوچەی تاسڵوجە و ئەنجومەنی دایباب لە دوای نۆژەنکردنەوەی قوتابخانەی تاسڵوجەی بنەڕەتی کرایەوە، ئەم قوتابخانەیە ١٨ پۆلییە و لەلایەن ڕێکخراوی ناوبراوەوە بە بڕی ٩٨،١٧١ دۆلاری ئەمریکی نۆژەنکراوەتەوە و نزیکەی ٦٠٠ قوتابی لێی سوودمەند دەبن، لەبەر خراپی بیناکە نزیکەی دە ساڵە ئەم قوتابخانەیە داخرابوو بڕیارە لەدوای تاقیکردنەوەکانی کۆتایی وەرزی یەکەم بگەڕێنەوە ناو قوتابخانەکە. یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتی زۆر سوپاس و دەستخۆشی لە ڕێکخراوی (IOM) و ئەنجومەنی دایباب و سەرمایەداران کرد کە هاوکارو پاڵپشتی کەرتی پەروەردە بوون.