بەڕێوەبەری گشتی سەردانی ناحیەی تانجەرۆی کرد

ئەمڕۆ سێشەممە ٢٠٢٢/١٢/٢٠ مامۆستا دڵشاد عمر بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی سەردانی ناحیەی تانجەرۆی کرد لەلایەن بەڕێز دابان محمد بەڕێوەبەری ناحیەی تانجەرۆوە پێشوازی لێکرا. پاشان بەڕێوەبەری گشتی بە یاوەری بەڕێوەبەری ناحیەکە قوتابخانەی عەربەتی بنەڕەتی و یەکێتی بنەڕەتی و مەریوانی بنەڕەتی و ئامادەیی تانجەرۆ و ئامادەیی شنروێی بەسەرکردەوە، مەبەست لە سەردانەکەی بۆ لە نزیکەوە ئاگادار بوون لە بەڕێوەچوونی تاقیکردنەوەکانی کۆتایی وەرزی یەکەم، بەڕێوەبەری گشتی دەستخۆشی لە بەڕێوەبەرو مامۆستایان کرد کە توانیویانە تاقیکردنەوەکان بە سەرکەوتوویی ئەنجام بدەن وە هیوای سەرکەوتنی بۆ قوتابیان و خوێندکاران خواست.