بەرێوەبەری گشتی دوو ئامادەیی پیشەیی و قوتابخانەیەكی بنەرەتی بەسەركردەوە

لە درێژەی سەردانەکان بۆ قوتابخانەو خوێندنگەکان ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٠٢٢/١٢/٢١ مامۆستا دڵشاد عمر بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی هۆڵی تاقیکردنەوەکانی قوتابخانەی دیلانی بنەڕەتی و هەردوو ئامادەیی پیشەیی گەشتوگوزارو پیشەسازی سلێمانی کوڕانی بەسەرکردەوە ،لەسەردانەكەیدا لەگەڵ بەڕێوەبەرو مامۆستایان گفتوگۆ کرا سەبارەت بە چۆنێتی بەڕێوەچوونی تاقیکردنەوەکانی کۆتایی وەرزی یەکەم و ئاگاداربوون لە پرۆسەکەو جێبەجێکردنی ڕێنماییەکان. بەڕێوەبەری گشتی سەردانی بەشە جیاجیاکانی ئامادەییە پیشەییەکانی کردو باس لە دابینکردنی پێداویستییەکانی ئامادەییە پیشەییەکان و چارەسەرکردنی گرفتەکانیان کرا. هەروەها لە قوتابخانەی دیلانی بنەڕەتی کە بیناکەیان کەموکوڕی هەبوو داوایان کرد کە بۆیان چارەسەر بکرێت بەڕێوەبەری گشتی بەڵێنی پێدان کە لە هەوڵەکانمان بەردەوام دەبین بۆ چارەسەرکردنی کێشەو گرفتەکان و هاوکارو پشتیوانیان دەبن. لە کۆتایدا بەڕێوەبەری گشتی دەستخۆشی و سوپاسی بەڕێوەبەرو مامۆستایانی کرد لە ئەنجامدانی تاقیکردنەوەکانی کۆتایی وەرزی یەکەم بە سەرکەوتوویی و هیوای سەرکەوتنی بۆ قوتابیان و خوێندکاران خواست.