چوارشەممە ، ٢٨ی ١٢ی ٢٠٢٢، پارێزگای سلێمانی :
بەڕێز وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە یاوەری مامۆستا دڵشاد عمر بەرێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی سەردانی ماڵی کاکە(مەیار) یان کرد کە لە خوێندن دابڕاوە و دوێنێ ڕاپۆرتیکی لەبارەوەکرا.
دەزگای خێرخوازی بارزانی کرێی ساڵێکی خانوو و بەرێز مەریوانی حاجی علی کرێی ساڵێکی خانوو و نۆژەنکردنەوە و هاوکاری مادیان پێشکەش دەکەن، وەزیری پەروەردە مانگانە هاوکارییەکی داراییان بۆ دەستبەر دەکەم بەمەبەستی بەردەوامبوونی خوێندنی کاکە (مەیار و براکەی).
وەزارەتی پەروەردە ساڵانە لە چوارچێوەی پرۆسەی گەڕانەوە بۆ خوێندن هەنگاوی جدی ناوە بە هاوکاری ( دەزگای خێرخوازی بارزانی – ڕێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان – دەزگای ڕوانگە – یونیسێف – یونسکۆ – ئینتەرسۆرس ) بە جۆرێک ژمارەی ئەو منداڵانەی گەڕاونەتەوە بەر خوێندن بریتین لە :
– ساڵی خوێندنی ٢٠٢٠-٢٠٢١ ( 8208 )
– ساڵی خوێندنی ٢٠٢١-٢٠٢٢ ( 4645 )
– ساڵی خوێندنی ٢٠٢٢-٢٠٢٣ (6579)
بە کۆی گشتیی لە کابینەی نۆیەم (19432) قوتابی دابڕاو گەڕێندراونەتەوە بەر خوێندن .