ۆرکشۆپێک سەبارەت بە سیاسەتی تێکەڵکردنی قوتابیانی پەنابەر لەگەڵ قوتابخانەکانی خانەخوێ ئەنجامدا

بەڕێوەبەرێتی پلاندانانی پەروردەیی بە هاوکاری و هەماهەنگی کۆمیسیۆنی باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەران و رێکخراوی (INTERSOS) ۆرکشۆپێکی سەبارەت بە سیاسەتی تێکەڵکردنی قوتابیانی پەنابەر لەگەڵ قوتابخانەکانی خانەخوێ ئەنجامدا.

نزیکەی ٤٠ بەڕێوەبەری قوتابخانەی سوریەکان و ئەو قوتابخانانە ئامادەی ۆرکشۆپەکە بوون کە زۆرترین قوتابیانی پەنابەریان لە قوتابخانەکانیان وەرگرتووە.

لە ۆرکشۆپەکەدا بە وردیی پلانی تێکەڵکردنی قوتابیانی پەنابەر لەگەڵ قوتابخانەکانی ناوخۆ رونکرایەوە کە لە سەرەتای ئەمساڵەوە خراوەتە بواری جێبەجێکردنەوە و راو سەرنجی بەشداربوانیش لەوبارەیەوە بەهەند وەرگیرا.