بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی سەردانی بەشی کتێبخانەی بەڕێوەبەرایەتی چاکسازی گەورانی لەسلێمانی کرد

ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٠٢٣/١/٥مامۆستا دلشاد عومەر بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی بەئامادەبوونی بەڕێزان کوێستان محەمەد وەزیری کاروکاروباری کۆمەڵایەتی وبەڕێوەبەری گشتی چاکسازیەکان وبەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی چاکسازی گەورانی سلێمانی و ژمارەیەک لە ئەندامانی پەرلەمانی کوردستان سەردانی بەشی کتێبخانەی بەڕێوەبەرایەتی چاکسازی گەورانی لەسلێمانی کرد بەمەبەستی بەشداریکردن لەمەڕاسیمی ناساندنی کتێبی (نووسینەکانی بکوژێک)کەلەلایەن بەندکراوڤانمەندەوە نووسراوەبەشێوەی چیرۆک وهۆنراوەکە گوزارشتە لە ژیانی بەندکراوێک لەزینداندا،بەڕێوەبەری گشتی جەختیکردەوە لەڕۆڵ وگرنگی کتێب لەپێگەیاندنی تاکێکی تەندرووست وڕۆشنبیربۆکۆمەڵگە وسوپاسیکردن وهیوای سەرکەووتنی بۆ خواستن.