مەیار دەگەڕێتەوە بۆ خوێندن


ئەمڕۆ سێشەممە ٢٠٢٣/١/١٠ مامۆستا دڵشاد عمر بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی پێشوازی لە کاکە مەیار میرزا حیدر کرد کە بەهۆی خراپی بارودۆخی ژیانی خێزانەکەیانەوە لە خوێندن دابڕا بوو، بەڕێز وەزیری پەروەردەو بەڕێوەبەری گشتی لە ڕێکەوتی ٢٠٢٢/١٢/٢٨ سەردانیان کرد لە ماڵی خۆیان و بەڵێنیان دا کە هاوکاریان دەبن و دەبێت بگەڕێتەوە بۆ خوێندن، ئەمڕۆ بە پێی ڕێنماییەکان و دوای پێشکەشکردنی بەڵگەنامە پێویستەکان کاری یاسایی بۆ کرا تاکو بگەڕێتەوە بۆ خوێندن. هەروەها بڕی ٢٥٠،٠٠٠ دوسەدو پەنجا هەزار دینار مانگانە هاوکاری بەڕێز ئالان حەمە سەعید وەزیری پەروەردە پێشکەش بە خانەوادەکەی دەکرێت، بەڕێوەبەری گشتی هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست.