ئەمڕۆ چوارشەممە۲٠۲۳/۱/۱۱بەسەرپەرشتی بەڕێز ئەحمەد سمایل ڕەحمان بەڕێوەبەری گشتی فێرکردنی ئامادەیی وپیشەیی و بەئامادەبوونی مامۆستا (دڵشاد عومەر )بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی ومامۆستا (عومەرمحەمەد ئەمین )یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتی وبەڕێوەبەری پرۆگرامەکان وبەڕێوەبەری فێرکردنی پیشەیی ومامۆستا (کەمال نوری )وشارەزا لەبواری پیشەیی ونوێنەری کۆمپانیای (مایا) بۆ پەروەدە و فێرکردن کۆبوونەوەیەکی فراوان ئەنجامدرا لەگەڵ سەرجەم سەپەرشتیارو بەڕێوەبەرانی ئامادەییە پیشەییەکان وسەرپەرشتیارانی وەرشەکانی بنەڕەتی تایبەت بە گفتوگۆکردن لەسەر پڕۆژەی کۆمپانیای (مایا) بۆپەروەردەو فێرکردن کە تایبەتە بەکردنەوەی کۆمەڵگەی پیشەیی کەبەهاوبەشی ئەنجامدەدرێت لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی گشتیمان بۆ کۆکردنەوە و یەکخستن وگۆرانکاری گەورە لە خوێندنی پیشەییدا بۆزیاتر خزمەتکردنی خوێندکارانی پیشەیی.
پاشان مامۆستا دڵشاد عومەر بەڕێوەبەری گشتی پەروەدەی سلێمانی بەیاوەری بەڕێز ئەحمەد ئیسماعیل بەڕێوەبەری گشتی ئامادەیی وپیشەییەکان سەردانی هەردوو ئامادەیی پیشەسازی سلێمانی کوڕان وئامادەیی کشتوکاڵی بەکرەجۆیان کرد وبەشە جیاجیاکانی هەردوو ئامادەییەکەیان بەسەرکردەوە وبەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی ڕایگەیاند بەپاڵپشتی وەزارەتی پەروەردە بۆچالاککردن وگرنگی پێدانی خوێندنی پیشەیی هەوڵدەدەین ئەم خوێندنگە پیشەییانە بەرەوپێش ببەین وهەموو پێداویستیەکانیان بۆدابین بکەین تاکوخوێندکاران دوای دەرچوونیان لە خوێندنی پیشەیی بتوانن خزمەت بەنیشتمان بکەن.