بەڕێوەبەری گشتی پێشوازی لە خانەوادەیەکی ئاوارەی سوری کرد

ئەمڕۆ پێنچ شەممە ڕێکەوتی ٢٠٢٣/١/١٢ مامۆستا دڵشاد عمر بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی پێشوازی لە خانەوادەیەکی ئاوارەی سوری کرد لە ساڵی ٢٠١٣ لە هەولێر تۆمارکراون و ئێستا لە سلێمانی نیشتەجێ بوون.

ئەم خانەوادەیە خاوەنی ٦ منداڵن بە ووتەی خۆیان منداڵەکانیان لە قوتابخانە داخڵ نەکراون نە لە کوردستان و نە لە سوریا کە چوار منداڵیان پێوستە بچنە قوتابخانە و باوکیان خاوەن پێداوستی تایبەتە.

بەڕێوەبەری گشتی بەڵێنی پێدان کەبەپێی یاساکانی وەزارەتی پەروەردە هاوکاریان دەکات بۆ ئەوەی منداڵەکانیان بچنە قوتابخانە.

وەهەروەها بە هاوکاری بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردە و ڕێکخراوی یونسیف جل و بەرگیان بۆ منداڵەکانی ئەم خانەوادەیە دابین کرد