ئەمرۆ دووشەممە ٢٠٢٣/١/١٦ مامۆستا دڵشاد عومەر بەرێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی بە ئامادەبونی مامۆستا عومەر محمد ئەمین یاریدەدەری بەرێوەبەری گشتی و بەرێوەبەری سەرپەرشتیكردنی پارێزگای سلێمانی و بەرێوەبەری پەروەردەی قەزاكان و بەرێوەبەرانی تەكنیكی و گەنجینەكان و مەشق و ڕاهێنان كۆبونەوە سەبارەت بە دابینكردنی پێداویستیەكانی خوێندن و چاپكردنی كتێب و رێكخستنی میلاكات و تاقیكردنەوەی دەرەكی گفتوگۆی لەسەركرا.