ئەمرۆ دووشەممە ٢٠٢٣/١/١٦ مامۆستا دڵشاد عومەر بەرێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی بە ئامادەبونی مامۆستا عومەر محمد ئەمین یاریدەدەری بەرێوەبەری گشتی و بەرێوەبەری سەرپەرشتیكردنی پارێزگای سلێمانی و بەرێوەبەری پەروەردەی قەزاكان پێشوازی لە شاندی بەرێوەبەرایەتی گشتی پۆلیسی سلێمانی كرد بە سەرپەرشتی بەرێز عەمیدی مافپەروەر ئاسۆ شێخ تەها بەرێوەبەری گشتی پۆلیسی سلێمانی، لە ناو دیوانی بەرێوەبەرایەتی گشتیمان كۆبونەوە سەبارەت بە گشت ئەو كار و رەفتارانەی لەگەڵ پەیامی پەروەردە و فێركردن ناگونجێن رێگەپێنەدراون بەمەبەستی بەدواداچوون و هەماهەنگی زیاتر تاوتوێی حاڵەتەكان كرا.