پرۆژەی خێزانی تەندروست، کۆمەڵگەیەکی بەهێز جێبەجێدەکرێت

ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٠٢٣/١/١٨ مامۆستا دڵشاد عمر بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی بە ئامادەبوونی یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتی و لێپرسراوی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکان پێشوازیان لە رائد/ ڕاز فریا نوێنەری بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان و خێزان/ سلێمانی و شاندی دەزگای (سیید ) کرد ، بە مەبەستی تاووتوێکردنی پرۆژەی خێزانی تەندروست، کۆمەڵگەیەکی بەهێز کە لە لایەن ڕێکخراوی ناوبراو و بە هاوبەشی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی گشتیمان و بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان و خێزان بۆ ئەمساڵی خوێندن لە دوو قوتابخانەدا پێشکەش دەکرێت بە مەبەستی سوود گەیاندن و بەرزکردنەوەی ئاستی هۆشیاری کچان و کوڕان.