ئەمڕۆ 26/6/2018، مامۆستا پەروین ئەمین یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی لەگەڵ نوێنەرایەتی وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی عیراقی فیدراڵ لە سلێمانی كۆبووەوە.
لە كۆبوونەوەكەدا كە بەڕێوەبەری پلاندانان لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئامادەی بوو، باس لە چۆنیەتی چارەسەركردنی كێشەو گرفتەكانی قوتابخانەو خوێندنگەكانی ئاوارەكانی ناوخۆكرا كە حكومەتی عیراقی بڕیاری داوە دایانبخات.