ئەمرۆ 27/6/2018، لە هەردوو قوتابخانەی هەواری بنەڕەتی و ئامادەیی شەهید جەمال تاهیر تاقیكردنەوەی سێیه‌می سەرپەرشتیارانی پسپۆڕییەكان لەبواری پەروەردەیی و زانیاری گشتی ئەنجامدرا.
بۆ ئاگاداربوون لە چۆنیەتی بەڕێوەچوونی تاقیكردنەوەكەش مامۆستا دڵشاد عومەر بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی و مامۆستا چیمەن عەبدوڵڵا بەڕێوەبەری سەرپەرشتیكردن سەردانی هۆڵەكانی تاقیكردنەوەكانیان كرد.
بەڕێوەبەری سەرپەرشتیكردن له لێدوانێكیدا رایگه‌یاند: ئه‌مرۆ تاقیكردنەوەی سێیه‌می سەرپەرشتیارانی پسپۆڕییەكان لەبواری پەروەردەیی و زانیاری گشتی ئەنجامده‌درێت كه ته‌نها ئه‌و سه‌رپه‌رشتیارانه ده‌توانن تاقیكردنه‌وه بكه‌ن كه له دوو تاقیكردنهوهكەی پێشودا ده‌رچون.