بەڕێوەبەری گشتی خولی زانست و هونەری وانە ووتنەوەی بەسەرکردەوە

ڕۆژی سێشەممە ٢٠٢٣/١/٢٤ مامۆستا دڵشاد عمر بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی بە ئامادەبوونی مامۆستا عمر محمد امین یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی و بەڕێوەبەرانی پەروەردەی ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوا سەردانی بەڕێوەبەرێتی مەشق و ڕاهێنانی کرد بە مەبەستی لە نزیکەوە بە ئاگابوون لە چۆنیەتی بەڕێوەچوونی دوا هەفتەی خولی زانست و هونەری وانە ووتنەوە بۆ بەشێک لە مامۆستایانی سنووری پەروەردەی ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوا، بەڕێوەبەری گشتی سوپاسی مامۆستایانی کردو هیوای سەرکەوتنی بۆ خواستن و دوایان لێکردن کە بە ووزەو هونەرێکی نوێی وانە ووتنەوە بچنەوە ناوەندەکانی خوێندن.