ئەمڕۆ چوار شەمە ٢٠٢٣/١/٢٥ مامۆستا دڵشاد عومەر بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی لە سنووری پەروەردەی شارەزوور بەشداری لە مەراسیمی میتۆد و تەكنیكی وانەوتنەوەی هاوچەرخ لە ئامادەیی شەهید دانا ی كوڕان كرد كە بەڕێزان ڕزگار غفور قائیمقامی شارەزوور و بەڕێوەبەری سەرپەرشتیكردنی پەروەردەیی پارێزگای سلێمانی و بەڕێوەبەری پەروەردەی شارەزوور و ژمارەیەك سەرپەرشتیار ئامادەبوون.
لە مەراسیمەكەدا كە بۆ ژمارەیەك سەرپەرشتیاران ڕێكخرابوو كە لە خوێندنی ئەمساڵدا چەند وۆرك شۆپێكیان بۆ (١٩) قوتابخانە بە بەشداری (١٧) بەڕێوەبەرو (٣٧٥) مامۆستا كردۆەتەوە بۆ بەكارهێنانی هەمەجۆری ڕێگاكانی وانەوتنەوە بە شێوازی تەكنەلۆژیای سەردەم بە مەبەستی گەیاندنی پرۆسەی پەروەردە و فێركردن بە شێوەی دروست و ئاسان.
بەڕێوەبەری گشتی لە ووتەیەكدا زۆر سوپاسی ئەو سەرپەرشتیارانەی كرد كە ماندونەناسانە هەوڵ دەدەن بۆ زیاتر خزمەتكردن بە پرۆسەی پەروەردە بەتایبەتی لە سنوری پەروەردەی شارەزوور وە پاڵپشتی خۆی بۆ دەربڕین و بەڵێنیدا كە هاوكاریان دەبێت و هیوای سەركەوتنی بۆ خواستن.
دواتر لە لایەن بەڕێوەبەری پەروەردەی شارەزوورەوە خەڵاتی ڕێزلێنان بەخشرا بە مامۆستا دڵشاد عومەر بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی لەپای هاوكاریكردنی بەردەوام بە سنوری پەروەردەی شارەزوور.